English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی له‌ ئوسامه‌ نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد
2017-12-07 [03:08 AM]

ZNA-هەولێر


رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 7-12ی2017 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ ئوسامه‌ نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا، كه‌ فازڵ میرانی سكرتێر و هۆشیار زێباری و ئازاد به‌رواری، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ بوون، بارودۆخی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق و ناوچه‌كه‌ خرایه‌ به‌رباس و گفتوگۆ و رۆشنایی خرایه‌ سه‌ر ره‌وشی ئاواره‌كان و بارودۆخی شاری مووسڵ.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و  پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و دوا رۆژی ژیانی سیاسی پێكهاته‌كان له‌ عێراق، هه‌روه‌ها كێشه‌ و ته‌حه‌ددیاتی ناو پرۆسه‌ی سیاسی تاوتوێكرا.

 

هەروەها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا نابێت له‌ رێگه‌ی زمانی زبر و فه‌رزی ئه‌مری واقیع یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانیشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هاوڕابوون، كه‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌ددیات و رێگه‌گرتن له‌ قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتن و كاری هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان هه‌یه‌.





ئەم هەواڵە 4390جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad