English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بودجەی ١٢٢هەزار چەکداری حەشدی شەعبی جێگیر دەکات
2017-12-07 [06:16 AM]

​ZNA- هەولێر


حكوومەتی عێراق ژمارەی چەكدارانی حەشدی شەعبی بە١٢٢ ھەزار چەكدار بۆ بودجەی ساڵی داھاتوو دیاریكرد.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشكرایكرد، حكوومەتی عێراق لە بودجەی كارپێكراوی ساڵی٢٠١٨، ژمارەی چەكدارانی حەشدی شەعبی بە١٢٢ ھەزار كەس و فیرقەی تایبەتی پاسەوانی ناوچەی سەوزی بەغداش بە١٢ ھەزار چەكدار دیاریكردووە.

چاودێرانی ئابووری عێراق پێیانوایە، بودجە و مووچەی چەكدارانی حەشدی شەعبی بارگرانییەكی زۆری لەسەر حكوومەتی عێراق درووستكردووە، پێشتریش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، گروپەكانی حەشدی بە خەرجكردنی بەشێكی زۆری پارەی تەرخانكراو بۆیان بۆ پڕوپاگندەی ھەڵبژاردن تۆمەتباركرد.

 





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad