English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبادی  كۆتایی به‌ شەڕی داعش هێنا
2017-12-09 [02:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانیان سنووری عێراق-سووریای کۆنتڕۆڵ کردووە و کۆتایی بە شەڕی داعش هاتووە.

لە میانی بەشداریکردن لە "کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی میدیا" کە لەلایەن سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراقەوە بەڕێوەچوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانیان سنووری عێراق-سووریای کۆنتڕۆڵ کردووە و کۆتایی بە شەڕی داعش هاتووە.

عه‌بادی جەختی لەسەر هەڵوێستی خۆیان کردەوە سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی قودس، گوتیشی، کە دەرفەت و مافی بردنی قودسی نییە.

لەمبارەیەوە پێشتر عەبادی رایگەیاندبوو کە دان بە بڕیارەکەدا نانێن و هۆشداریشی دابوو کە کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە لە ناوچەکە.

 

 





ئەم هەواڵە 568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad