English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"مارتینی بەختەوەر"ـی جان دۆست چاپ و بڵاوکرایەوە
2017-12-09 [03:20 AM]

ZNA – سلێمانی


رۆمانی "مارتینی بەختەوەر" لە نووسینی رۆماننووسی کورد، جان دۆستە لە رێورسمێکدا لە شاری سلێمانی، وەرگێڕانە کوردییەکەی بڵاوکرایەوە.

 

ئەم بەرهەمە ئەدەبییە پێشتر بە زارەوەی کرمانجی نووسراوە و دواتریش بۆ زمانی عەرەبی وەرگێڕدراوە.

 

سەباح ئیسماعیل، وەرگێڕی کورد، کتێبەکەی بۆ سۆرانی وەرگێڕاوە و لەلایەن ناوەندی غەزەلنووس لە سلێمانی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

 

جان دۆست، ساڵی 1965 لە كۆبانێ لە دایكبووە، لە ساڵی 2000ـەوە لە ئەڵمانیا دەژی، یەکەم بەرهمیی ئەدەبیی دیوانێکی شیعریی بووە بەناوی (قەڵای دمدم) کە لە 1991 لە ئەڵمانیا چاپ و بلاوکراوەتەوە، دواتر (دیوانی جان) چاپكردووە.

 

چەندین كتێبی لە زمانی كوردییەوە بۆ زمانی عەرەبی وەرگێڕاون و خاوەنی چوار ڕۆمانە بە زمانی بەكوردی، ئەویش رۆمانی (مژاباد) 2004، (سێ هەنگاڤ و سێدارەك) 2007، (میرنامە) 2009 و (مارتینێ بەختەوەر) 2012، جگە لە سێ رۆمان بە زمانی عەرەبی.

 

 
ئەو نووسەرە لەرێگەی بەرهەمە ئەدەبییەکانییەوە چەندین خەڵاتی وەرگرتوونە و لە بواری میدیاشدا کاری کردووە.




ئەم هەواڵە 772جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad