ZNA- ھەولێر
ھەندێک جارە گەڕان و لێکۆڵینەوە لە ووردەکارییەکان دەتگەینێتە راستیەکی شۆکھێنەر , بەڵام سەرەرای ئەمەش پێویستە مرۆڤ راستیەکان بزانێت .
پیاوێکی ئوسترالی بەناوی ئەندرۆ ماری دوای ئەوەی ماوەیەک لەگەڵ ئافرەتێکی ئەمەریکی بەناوی بروک لین کرۆز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک پەیوەندییان دەبێت , بڕیار دەدەن ھاوسەرگیر بکەن .
برۆک لینی تەمەن ٣٨ ساڵ لە ئەمەریکاوە گەشت دەکات بۆ ئوسترالیا بۆ ئەوەی ژیانی ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەندرۆ پێکبھێنێت , ئەندرۆ تێبینی ئەوەی دەکرد ھاوسەرەکەی زۆر بەدوا داچوون بۆ ھەواڵەکانی کوشتن و تاوان دەکات ئەمەش گومانی خستە دڵی .
دوای ماوەیەک لەبەسەربردنی ژیانی ھاوسەرگیری بەیەکەوە , رۆژێکیان ئەندرۆ بڕیار دەدات لە رێگەی گوگل بەدواداچوون بۆ خێزانەکەی بکات , کاتێک ناوەکەو وێنەکەی دادەبەزێنێت , تووشی شۆک دەبێت , چونکە خێزانەکەی لە ئەمەریکا تۆمەتی کوشتنی دراوەتە پاڵ و بکوژی چەند کەسێکە .
دوای ئەوەی ئەندرۆ راستیەکان دەزانێت خێرا پەیوەندی بە پۆلیس دەکات و زانیارییەکانیان پێدەدات , بەلام لەو کاتانە خێزانەکەی لە ئەمەریکا دەبێت لەبەر ئەمە تا ئێستا دەستگیر نەکراوە .
برۆک لین پێشتر لە ئەمەریکا خێزاندار بووە و دوو کەسی کووشتووە و منداڵێکی رفاندوە , بەڵام توانیوویەتی فێل لە ناسنامە و پاسەپۆڕتی خۆی بکات و خۆی بگەینێتە ئوسترالیا , لە ئێستاشدا ھەندێک زانیاری ھەیە دەگوترێت گەڕاوەتەوە ئەمەریکا , بەڵام دەستگیر نەکراوە .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا
ئەم هەواڵە 52831جار خوێندراوەتەوە |