English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرەیەک دەبەخشرێتە دواین جۆنسن
2017-12-09 [04:52 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی و یاریزانی پێشووی زۆرانبازی ئازاد، دواین جۆنسن، ئەستێرەیەکی لە شەقامی ناوداران پێدەبەخشرێت.

 

سەرپەرشتیارانی شەقامی ناوداران لە هۆلیوود، کە ئەستێرەی چەندین کەسایەتیی بەناوبانگی هونەری لەخۆدەگرێت، بەم ئەستێرەیە رێز لە کار و چالاکییە سینەمایی و کارە خێرخوازییەکانی جۆنسن دەگرن.

 

هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، هەمووان دواین جۆنسنیان خۆشدەوێت و پێشبینی دەکرێت پێشوازییەکەی زۆر لە ئەستێرەکەی بکرێت.

 

جۆنسن، لە ساڵی ٢٠١٦ـدا وەک پڕداهاتترین ئەکتەری پیاو لە جیهاندا ناسرا و ئەمساڵیش لە پلەی دووەمدا هات.

 

فیلمەکانی ئەو ئەکتەرە داهاتی سێ ملیار دۆلاریان بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەر هەبووە.





ئەم هەواڵە 958جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad