English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامەیەکی تایبەت بە شێوەکاری بڵاودەکرێتەوە
2017-12-09 [05:14 AM]

ZNA – هەولێر


بۆ یه‌كه‌مجار له‌ باشوری كوردستان، رۆژنامه‌یەکی تایبه‌ت به هونەری ‌شێوه‌كاری بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

 

نووسەر و رۆژنامەنووس، بەختیار سەعید، لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا، بڵاویکردووەتەوە "له‌دوای ئه‌و گۆڕانكاری و هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی له‌كاری هونه‌ری له‌سه‌ر ئاستی جیهان و كوردستان و دامه‌زراندنی چه‌ندین په‌یمانگه‌ و كۆلیژی هونه‌ر و بوونی هه‌لی خوێندنی باڵا له‌ هونه‌ردا چ وه‌كو ماسته‌ر، یاخود دكتۆرا، بوونی رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ شێوه‌كاری گرنگه‌".

 

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بۆیه‌ بیرمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت به‌شێوه‌كاری به‌ 8 لاپه‌ڕه‌ كه‌ 4 لاپه‌ڕه‌ی ره‌نگین ده‌بێت، له‌ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له‌ ساڵی نوێ، واتا 2018 بڵاو ده‌بێته‌وه‌".
 

بەختیار سەعید، وەکو رۆژنامەنووس و نووسەرێک لە بواری شێوەکاریدا کاری کردووە و چەندین چالاکی جیا جیایی ئەنجامداوە و چەندین بەرهەمی بە چاپ گەیاندووە.

 





ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad