English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ھەنگاوێکی دیکە لە کۆتینیۆ نزیک دەبێتەوە 
2017-12-09 [06:10 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەستێرەی بەرازیلی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی , فیلیپ کۆتینیۆ . 

بەپێی راپۆڕتە وەرزشییەکان , یانەی بەرشەلۆنە بە نیازە لە ماوەی داھاتوو چەند یاریزانێک بفرۆشێت بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ کۆتینیۆ مۆربکات . 

ئەو یاریزانانەی یانەی بەرشەلۆنە بەنیازە بیانفرۆشێت بریتین لە ماسکیرانۆ و ئەندرێ گۆمێز و دینیس سوارێز و ئەرداتۆرانە . 

یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا بەھۆی پێکانی ئۆمتیتیی ناتوانێت دەست بەرداری ماسکیرانۆ ببێت , ھەروەھا ڤالڤێردی ئامادە نییە دەست بەرداری ئەندرێ گۆمێز ببێت بێ ئەوەی شوێنگرەوەیەکی باشی بۆ بدۆزنەوە . 

لەلایەکی دیکەش دینیس سوارێز سەرەڕای بۆندێکی لە یانەی ناپۆلی بۆ ھاتووە ,بەڵام رەتیکردۆتەوە یانەی بەرشەلۆنە بەجێ بھێلێت . 

بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ کۆتینیۆ یانەی بەرشەلۆنە پێویستی پارەیەکی باش  ھەیە،  چونکە مەرجی دەست بەرداربوونی یانەی لیڤەرپول لە یاریزانە بەرازیلیەکە ١٥٠ ملیۆن یۆرۆیە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad