English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قه‌یس خه‌زعه‌لی: هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات
2017-12-10 [09:40 AM]

ZNA – هه‌ولێر


سكرتێری گشتی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق قه‌یس خه‌زعه‌لی، دوای ده‌ركه‌وتنی له‌ وڵاتی لوبنان له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئیسرائیل، له‌ تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ ده‌ڵێت: "به‌سه‌ر داعش سه‌ركه‌وتین و ئازادكردنی قودسیش نزیكه‌".

خه‌زعه‌لی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئیسرائیل نووسینه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا، ئۆرشه‌لیم، وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل بناسێنێت.

سكرتیری گشتی میلیشیاكانی عه‌سائیب، وێنه‌ی ده‌ستنووسێكی خۆی له‌ تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "به‌ناوی خوای گه‌وره‌.. سه‌ركه‌وتن له‌ خواوه‌یه‌ (به‌سه‌ر داعش).. ئازادكردن نزیكه‌ (بۆ قودس)".

دوێنێش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی قه‌یس خه‌زعه‌لی، له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان لوبنان و فه‌له‌ستین، له‌ نزیك به‌رزاییه‌كانی جۆلان، كه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌، ده‌ركه‌وت و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ ئیسرائیل رایگه‌یاند، ده‌توانێت ده‌ستی پێیان بگات.

ده‌ركه‌وتنی خه‌زعه‌لی به‌م شێوه‌یه‌، كاردانه‌وه‌ی له‌ ناوخۆی لوبنان لێكه‌وته‌وه‌ و نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ به‌رپرس و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان تاوتووێی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی خه‌زعه‌لی كراوه‌ بۆ لوبنان و هاتنیشی به‌ نایاسایی وه‌سف كرد.

 





ئەم هەواڵە 1858جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad