English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم کارانە ئەنجام بدە بۆ لەناوبردنی کیسی ھێلکەدان
2017-12-10 [11:24 AM]

ZNA- ھەولێر



دروست بونی کیسی ھێلکەدان کاریگەری خراپ لەسەر ئافرەتان بەجێدەھێلێ. ھەروەھا دەبێتە ھۆی تێکچونی سوڕی مانگانە و پەیدابونی ئازار و تێکچونی ھۆڕمۆنەکان ھەربۆیە زۆر پێویستە لەسەر ئافرەتان ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن.


بە ئەنجامدانی ئەم کارانە کیسی ھێلکەدان لەناو ببە  :

- دانانی شتێکی گەرم لەسەر سک:دانانی شتی گەرم لەسەر سک دەبێتە ھۆی لەناو بردنی کیسی منداڵدان ئەم کارە ھەموو رۆژێک دوبارە بکەرەوە ھەتا ئەنجامێکی باش بەدەست دێنیت.


- خواردنەوەی ئاو: خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە بۆ زیندە چالاکیەکانی لەش ھەروەھا دەبێتە ھۆی لەناوبردنی کیسی منداڵدان.


- خوێی ئیپسەم: ئەم خوێیە زۆر بەسودە چونکە رێژەیەکی باش مەگنیسێۆمی تێدایە، ھەربۆیە دەتوانی لەگەڵ ئاودا تیکەڵی بکەیتو خۆتی پێبشۆی ئەمەش یارمەتی نەھێشتنی کیسی منداڵدان دەدات.


- رۆنی گەرچەک: بەکارھێنانی رۆنی گەرچەک لەمەدبەخدا زۆر گرنگە ئەم زەیتە ھەرلەکۆنەوە بەکارھاتووە بۆلەناو بردنی کیسی منداڵدان.ھەروەھا دەتوانی ھەندێک ڕۆنی گەرچەک بدەی لە سەر پارچەیەک دواتر بیخە سەر سکت ئەم کارە دوبارە بکەرەوە ھەموو ڕۆژێک تاکو ئەنجامێکی باش بەدەست دێنیت.

- چەنەوەر:چەوەنەر یەکێکە لە چارەسەرە سروشتیە زۆر باشەکان بۆ لەناوبردنی کیسی مناڵدان لەبەر ئەوەی بیتاسیانینی تێدایە کە یارمەتی نەھێشتنی ئاوێتەی ژەھراوی لەش دەدات.دەتوانی بیکەی بەشەربەت لەگەڵ ھەندێک لە جێڵی ئالوڤێرادا تێکەڵی بکەی و بیخۆیتەوە.


- زەنجەفیل:زەنجەفیل لە باشترین دژە ھەوکردن پێکھاتووە کە دەبێتەھۆی نەھێشتنی ھەموو ئەو ھەوکردانەی کە ھۆکارن بە دروست بونی کیس.
 





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad