English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەشدی شەعبی کارتی دەنگدانی خەڵک لە سنووری خانەقین کۆدەکاتەوە
2017-12-10 [12:23 PM]

ZNA- هه‌ولێر


میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سنووری شاری خانەقین لە پارێزگای دیالە، دەست بە کۆکردنەوەی کارتی دەنگدانی هاووڵاتییان دەکەن و بەو هۆیەوە هۆشداریی توند بە حەیدەر عەبادی دەدرێت.

 

سەڵاح موزاحم ئەلجبووری، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان لە پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای دواخستنی هەڵبژاردنی کرد، هۆکارەکەشی بۆ بوونی هەندێک بارودۆخی نائاسایی بۆ هەڵبژاردنەکان گەڕاندەوە.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئێستا چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ڕێگەی موختاری گەڕەکەکانەوە سەرجەم کارتی دەنگدانی هاووڵاتییانی شارەدێی سەعدیەی سەر بە شاری خانەقین لە پارێزگای دیالە کۆدەکەنەوە. دەشپرسێت: ”حەشدی شەعبی چ ئیشێکی بە کارتی دەنگدانی خەڵک هەیە؟“.

 

سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان لە پەرلەمانی عێراق داوا لە حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەکات، ئەو کارە ڕوون بکەنەوە و شەرمەزاری بکەن و کارتەکانیش بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێننەوە.

 

دووپاتیشی کردەوە کە ئامانج لەم کارەی حەشدی شەعبی، دروستکردنی کاریگەرییە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad