English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راھێنەری یانەیەکی گەورە لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە 
2017-12-10 [03:36 AM]

ZNA- ھەولێر 


بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی لە خولی ناوخۆیی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ، یانەی بروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی راھێنەر بیتەر بۆسی لە ئەرکەکەی دوورخستەوە . 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یانەی بروسیا دۆرتمۆند رایگەیاند , بیتەر بۆس بە فەرمی لە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی برۆسیادۆرتمۆند دوور خراوەتەوە . 

ھەروەھا بەرپرسانی یانەکە رایانگەیاند : بیتەر ستۆگەر راھێنەری پێشووی یانەی کۆڵن تا کۆتایی ئەم وەرزە سەرپەرشتی یانەی بروسیا دۆرتمۆند دەکات . 

ھۆکاری دوور خستنەوەی بیتەر بۆس لە ئەرکەکە بۆ ئەنجامە خراپەکانی یانەکەی دەگەڕێتەوە کە لەماوەی رابردوو بەشێوەیەک یانەکەی لە کۆی ١٣ یاری رابردووی نەیتوانی بوو یەک سەرکەوتنیش بەدەست بھێنێـت . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 850جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad