English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئید شیران میدالیای ئیمپراتۆریەتی پێبەخشرا
2017-12-10 [03:38 AM]

ZNA – هەولێر


گۆرانیبێژی لاوی بەریتانی، ئید شیران، بەرزترین میدالیای لە وڵاتەکەیەدا وەرگرت کە میدالیای "ئیمپراتۆریەت"ـە.

 

هۆکاری بەخشینی ئەم میدالیایە لەلایەن بنەماڵەی شاهانە لە بەریتانیا بە شیران، بۆ پێگەی هونەری و چالاکییە خێرخوازییەکانی دەگەڕێتەوە.

 

گۆرانییەکانی ئەو گۆرانیبێژە، لە پلەی یەکەمی خزمەتگوزاریی "سپۆتیفای" و "ئەپل میوزیک"دان.

 

ئەو گۆرانیبێژە تەمەن ٢٦ ساڵە، توانی ناوبانگیی خۆی بۆ چەند پڕۆژەیەکی خێرخوازی بەکاربێنێت، لەوانە کردنەوەی ماڵ بۆ بێ سەرپەرشتان و کارکردن بۆ نەهێشتنی هەژاری و نەخۆشی ئایدز.

 

سێیەمین ئەلبوومی ئەو گۆرانیبێژە بەناوی "دیڤاید"، لە پلەیە یەکەمی لیستی ئەلبوومە پڕداهاتەکانی ئەمریکادا بوو.





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad