ZNA- ھەولێر
دۆناڵدۆ ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ناوبانگێکی زۆری ھەیە لە رەفتاری ناشیرین لەگەڵ کچان و رۆژ لەدوای رۆژیش ئەم کارانەی زیاتر ئاشکرا دەبن .
جولییت ھادی پێشکەش کاری پێشووی کەناڵی (فۆکس نیوز ) دەڵێت , جارێکیان لەگەڵ ترامپ لە ناو ئەسانسۆر بەیەکەوە بووین و ترامپ ھەوڵیدا ماچم بکات .
جولیت ئاماژە بەوە دەکات , ئەو رەفتارەی ترمپ توشی شۆکی کردم , چونکە ئەو کاتە ترامپ خێزاندار بوو و تازە ژیانی ھاوسەرگیری لەگەڵ میلانیای خێزانی دووەمی پێک ھێنابوو .
ئەم رووداوەی ترامپ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٥ و ئەو کاتەش جولییت پێشکەش کار بوو لە کەناڵی فۆکس نیوز و راستەوخۆ دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ لە باڵەخانەی ترامپ روویداوە .
جگە لە جولییت چەندانی ئافرەتی دیکەش چیرۆکی لەم جۆرە لەبارەی رەفتارەکانی ترامپ دەگێڕنەوە , بەڵام ترامپ ھەموو ئەو چیرۆکانە رەتدەکاتەوە و نکۆڵی لەوە دەکات کاری لەم شێوەیەی کردبێت .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سکای نیوز
ئەم هەواڵە 27691جار خوێندراوەتەوە |