English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"ستار وۆرز" پێشکەش بە رۆحی کاری فیشەر کرا
2017-12-10 [04:29 AM]

ZNA – هەولێر


نوێترین بەشی زنجیرەی فیلمی سینەمایی "ستار وۆرز" بەناوی "زە لاست جیدی" لە لۆس ئەنجلۆس نمایشکرا.

 

نمایشی فیلمەکە پێشکەش بە رۆحی یەکێک لە ئەکتەرەکانی نێو ئەو بەرهەمە سینەماییە، کاری فیشەر کرا کە ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

 

لە کۆتایی فیلمەکەشدا، ئەم بەرهەمە پێشکەش بە رۆحی ئەو ئەکتەرە کراوە.

 

کاری فیشەر، لە کانوونی یەکەمی پارساڵ لە دوای کۆتایی هاتن بە وێنەگرتنی بەشی نوێی فیلمی "ستار وۆرز"، لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

لە فیلمەکەدا، فیشەر رۆڵی کەسایەتی جێنەڕاڵ لیا ئۆرگانا دەگێڕێت کە رۆڵی سەرەکیی لە فیلمەکەدا هەیە.





ئەم هەواڵە 1387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad