ZNA- ھەولێر
ھەندێک جار رووداوەکان بە شێوەیەکی سەیر روودەدەن و دەچێتە خانەی ئەوەی عەقڵ باوەڕی پێنەکات , بەڵام ئەمە ژیانە و زۆر شتی سەیری تێدا روودەدات .
میراند بۆزاکۆ و ڤیرۆنا کۆلیکی کە لە ئێستادا دەزگیرانداری یەکترن نزیکە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لە وێنەیەک بەدەرکەوتوون بێ ئەوەی یەکتری بناسن .
دوای ئەوەی ڤیرۆنا و میراند ئەلقەی دەزگیرانداری دەگۆڕنەوە , رۆژێکیان بەیەکەوە سەیری وێنەکانی رابردووی ڤیرۆنا دەکەن , لەناکاو میراند وێنەیەکی خۆی دەکەوێتە بەرچاو کە لەسەر کەناری دەریا گیراوە, میراندیش لە دواوەی وێنەکە دەرکەوتووە .
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانەوە تا ساڵی ٢٠١٦ ئەو دوو دەزگیراندارە بەھیچ شێوەیەک یەکتریان نەبینیووە , بەڵام ساڵی رابردوو یەکتریان ناسی و ئەم ساڵیش بڕیاریاندا ژیانی ھاوسەرگیری پێکبھێنن , بێ ئاگا لەوەی کە پێشتر لە یەک شوێن بوونە بەیەکەوە بێ ئەوەی یەکتری بناسن .
ڤیرۆنا لە پێگەی خۆی لە تویتەر وێنەیەکی کۆن و ئێستای بڵاو کردوتەوە و نووسیوویەتی ئەو کوڕەی لە پشتم مەلە دەکات , ئێستا دەزگیراندارمە
.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا .
ئەم هەواڵە 22648جار خوێندراوەتەوە |