English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"چیرۆکی رێبواران" بیرەوەری و خەمەکانی تاراوگە دەخاتەڕوو
2017-12-10 [04:41 AM]

ZNA – هەولێر


"چیرۆکی رێبواران" فیلمێکی دیکۆمێنتاری دەرهێنەری عێراقی، قوتەیبە ئەلجەنابییە کە باس لە بیرەوەری و ناخۆشییەکانی تاراوگە دەکات.

 

ئەو دەرهێنەرە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، فیلمەکەی لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا لەلایەن خۆیەوە گیراو، تێیدا باس لەو نەهامەتیانەی دەکات، لەو رۆژەی کە رووی کردووەتە ئەوروپا.

 

ئەلجەنابی تەمەن ٥٧ ساڵ، بەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ١٤یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دوبەی بەشدارە.

 

ئەم فیلمە پێشتر لە چەند فێستیڤاڵێکی دیکەدا بەشداربووە و نمایشکراوە.

 

ماوەی ئەم بەرهەمە ٦٧ خولەکە و چیرۆکەکە لە ساڵی ١٩٨٠ـەوە، دەستپێدەکات واتە لەو کاتەی کە جەنگی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکات و بەهۆیەوە عێراق جێدەهێڵت و روودەکاتە ئەوروپا.





ئەم هەواڵە 1003جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad