English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نەوتی عێراق: رێککەوتنی گواستنەوەی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران بۆ ماوەی یەک ساڵه
2017-12-10 [05:06 AM]

ZNA- هەولێر


 

"جەبار لعێبی" وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، رێککەوتنی نێوان عێراق و ئێران بۆ گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ ماوەی یەک ساڵه و دەبێت ساڵانه نوێ بکرێتەوه.

 

دوێنێ لعێبی باسی له واژۆ کردنی رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران کرد بۆ گواستنەوەی رۆژانه له ٣٠ تاکو ٦٠هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک له رێگەی ئەم وڵاتەوه.

 

وەزارەتی نەوتی عێراق له بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکه، ئێران نەوت به کوالیتی و رێژەی بەرانبەر له کەرکووک وەردەگرێت و ئەو رێژەیەش له بەندەرەکانی باشوور رادەستی عێراق دەکاتەوه.

 

ئەو رێککەوتنه له راستیدا گۆڕینەوەی نەوته له نێوان دوو وڵات بۆ کەم کردنەوەی تێچوو گواستنەوه.

 

جەبار لعێبی راشیگەیاند، ئەو نەوته ئێستا له رێگەی تانکەرەوه دەگوازرێتەوه، بەڵام هەردوو وڵات بەنیازن هێڵێکی گواستنەوەی بۆڕێ بۆ نەوتی کەرکووک دروست بکەن.

 

سەرچاوه: BBC





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad