English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
  ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ گوڵاڵه‌
2017-12-10 [06:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رجه‌م چه‌كداره‌ عه‌ره‌به‌ كرویه‌كان كه‌ له‌ناوه‌ڕاستى ساڵى 2014 چوونه‌ پاڵ داعش و شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌یان كرد، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ناحیه‌ى جه‌له‌ولاى پارێزگاى دیاله‌و نیشته‌جێى ناحیه‌كه‌ بوونه‌ته‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌، شێخ یه‌عقوب لهێبى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند، نزیكه‌ى 500 خێزانى عه‌ره‌بى كروى كه‌ پێشتر له‌شارى به‌عقوبه‌ بوون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ناحیه‌ى جه‌له‌ولا.

بەڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا، وتیشی، هیچكام له‌هێزه‌ كوردیه‌كان و كه‌سوكارى پێشمه‌رگه‌ قوربانیه‌كان له‌دادگا سكاڵایان تۆمار نه‌كردووه‌، بۆیه‌ چه‌كداره‌ كرویه‌كان ئازادانه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌ و گرفتى یاساییان توش نه‌بووه‌.

شێخ یه‌عقوب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، خێزانه‌ كرویه‌كان ئێستا دابه‌ش بوون به‌سه‌ر گەڕه‌كه‌كانى جه‌له‌ولادا و نیشته‌جێ بوون.

ئه‌و 500 خێزانه‌ كرویه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ جه‌له‌ولا سه‌رجه‌میان پێشتر نیشته‌جێى گه‌ره‌كى ته‌جنیدى جه‌له‌ولا بوون، كه‌ كورد له‌تۆڵه‌ى گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌و 200 پێشمه‌رگه‌دا، گەڕه‌كى ته‌جنیدى به‌ته‌واوه‌تى ڕووخاند.

گه‌ڕانه‌وه‌ى چه‌كداره‌ كرویه‌كان و خێزانه‌كانیان بۆ جه‌له‌ولاى پارێزگاى دیاله‌، له‌كاتێكدایه‌ ساڵى 2014 چونه‌ پاڵ داعش و بۆ ماوه‌ى 5 مانگ شه‌ڕێكى قورسیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا كرد، كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ى 200 پێشمه‌رگه‌ کوژران.

چه‌كداره‌ كرویه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له‌دادگا سكاڵاى یاساییان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا تۆمار كرد كه‌ نزیكه‌ له‌كورده‌وه‌، به‌تۆمه‌تى ده‌ستهه‌بوون له‌ڕووخانى خانوه‌كانیاندا، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كه‌ به‌پشتیوانى پارێزگارى دیاله‌ تائێستا نه‌چوه‌ته‌ دادگا.

 

voa





ئەم هەواڵە 1153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad