English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەکدارانی داعش لە بێجی هێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی
2017-12-10 [06:42 AM]

​ZNA- هەولێر


لەگەڵ راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعش، چەكدارانی رێكخراوەكە ھێرشێكییان لە بێجی ئەنجامدا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، چەكدارانی داعش بەسێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە ھێرشییان كردە سەر چەكدارانی حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی بێجی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین و لە ئاكامدا ژمارەیەك چەكداری ھەردوولا كوژران.

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ھێزە ئەمنییەكان لەھەوڵدان بۆ پاككردنەوەی ناوچە بیابانییەكانی پارێزگاكە لە چەكدارانی داعش.

ئەمەش لە كاتێكدایە، دوێنێ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەركەوتنی یەكجاری بەسەر داعشدا راگەیاند.





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad