English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: ئەنیمەیشنێکی کوردی خەڵات دەکرێت
2017-12-10 [07:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فیلمی ئەنیمەیشنی کوردی "بێدەنگی ئاسمان" لەدەرھێنانی جوبرائیل ئەبوبەکر لەفێستیڤاڵێکی سینەمایی وڵاتی ئەمریکا خەڵات کرا.

دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر لەبارەی خەڵاتەکەوە رایگەیاند "فیلمەکەم "بێدەنگی ئاسمان" لەخولی ٢٠١٧ی فێستیڤاڵی خەڵاتەکانی فیلمی باکوری ئەمریکا، خەڵاتی زیوینی پێبەخشرا".

"بێدەنگی ئاسمان" نوێترین بەرھەمی سینەمایی دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکرە و بەسپۆنسەری عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنی زانکۆی نۆلج بەرھەمھێنراوە و لەماوەی تەنھا ٤ مانگدا بەشداری لەزیاتر لە٤٠ فێستیڤاڵی سینەمایی جیھانی، کردوە و چەند خەڵاتێکیشی پێبەخشراوە.

سیناریۆی فیلمەکە پشتیوان عەبدوڵا نوسیویەتیء کاری گرافیکء دەنگ لەلایەن سەباح شەھدی و کاری موزیکی فیلمەکەش رامتین لھۆنی جێبەجێی کردوە، ماوەی فیلمەکە ١٠٠ چرکەیە و بەرھەمی ساڵی ٢٠١٧-یە.





ئەم هەواڵە 1186جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad