English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگە زۆر لە دانپێدانانی عەبادی گەورەترە
2017-12-10 [10:58 AM]

نووسینی:دڵشاد مەولود



به‌ درێژايى ده‌يان ساڵ خه‌بات و تێكۆشان و شۆڕشى خه‌ڵكى كوردستان دژى ده‌سه‌ڵاته‌ داگيركه‌ره‌كانى به‌غدا، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ سه‌رده‌مى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلووله‌وه‌ به‌ رابه‌رايه‌تى بارزانى نه‌مر تا شه‌ڕى داعش به‌ سه‌رۆكايه‌تى و فه‌رمانده‌يى راسته‌وخۆيى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى هه‌رگيز و هيچكاتێك پێويستى به‌ دانپێدانانى كه‌س نه‌بووه‌. چونكه‌ ئه‌و هێزه‌ به‌ سه‌ركردايه‌تييه‌كى پێشمه‌رگانه‌ و ئازايه‌تى و گيانفيدايى خۆيه‌وه‌ توانيويه‌تى ره‌وتى مێژوو بگۆڕێت و رۆژى رووناك له‌ دوژمنانى كورد بكاته‌ شه‌وه‌زه‌نگ.
گه‌وره‌ترين ده‌ستكه‌وتى پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى داعشدا پاراستنى كيانى كوردستان و پايته‌خت و خه‌ڵكى كوردستان بوو، له‌ په‌لامارى تيرۆريستانى داعش. هه‌روه‌ها پاراستنى پێكهاته‌ ئاينى و مه‌زهه‌بييه‌كانى سنوورى نه‌ينه‌وا بوو. قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه‌ و گيانفيداييه‌كه‌ى وێنايه‌كى مێژوويى زۆر گه‌وره‌يان له‌ هزر و ديدى جيهاندا بۆ پێشمه‌رگه‌ نه‌خشاندووه‌، كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى جيهاندا به‌ پاسه‌وانى كه‌رامه‌تى مرۆڤايه‌تى و جه‌نگاوه‌رى ئازادى و پارێزه‌رى پێكهاته‌كان ناو ببرێت.
پێشمه‌رگه‌ ئه‌مڕۆ كه‌ له‌ وتارى عه‌بادى نيگه‌ران بێت به‌وه‌ى ناوى پێشمه‌رگه‌ى نه‌هێناوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نييه‌ عه‌بادى ته‌يرێكى هێنده‌ به‌رزه‌ پێشمه‌رگه‌ بخوازێت عه‌بادى ناوى بهێنێت، به‌ڵكو نيگه‌رانييه‌كان له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن، ده‌سه‌ڵاتێك له‌ به‌غدا هێنده‌ به‌دنمه‌ك و سپڵه‌ بێت، له‌م سه‌رده‌مى جيهانى زانيارى و ميديادا جورئه‌تى هه‌بێت چاوى خۆى له‌ ئاست گه‌وره‌يى پێشمه‌رگه‌ و قوربانيدان و تێكۆشانى سێ ساڵى رابردووى پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌رامبه‌ر تيرۆريستانى داعش چاو دابخات و خۆى لێ بێ ئاگا بكات. چۆن ده‌كرێت كه‌سێك له‌ به‌غداوه‌ باسى ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى و چه‌سپاندنى ده‌ستوور و يه‌كپارچه‌يى عێراق بكات، چه‌رمى رووى هێنده‌ ئه‌ستوور بێت، شه‌رم نه‌يگرێت و سه‌رى خۆى نه‌وى نه‌كات له‌ ئاست خوێنى شه‌هيدانى پێشمه‌رگه‌ و ئازار و برينى بريندارانى هێزى پێشمه‌رگه‌.
پێشمه‌رگه‌ پێويستيى به‌ هيچ ستايشێكى كه‌سێكى تائيفى و سياسييه‌كى بێ ئه‌ته‌كێت و دۆستێكى دووڕووى دوێنێى كورد نييه‌، كه‌ هه‌تا پێشمه‌رگه‌ هێڵه‌كانى به‌رگرى يه‌كه‌م و دووه‌مى داعشى له‌ مووسڵ نه‌شكاند، جورئه‌تيان نه‌ده‌كرد، هه‌نگاوێك به‌ ئاراسته‌ى شه‌ڕى مووسڵدا بنێت.
پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌ربه‌رزى ده‌مێنێته‌وه‌. عه‌باديش به‌ فه‌رامۆشكردنى پێشمه‌رگه‌ جگه‌ له‌وه‌ى له‌ شكستى يه‌كجاره‌كى خۆى نزيك ده‌بێته‌وه‌، هيچى ديكه‌ى ده‌ست ناكه‌وێت. ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ پێشمه‌رگه‌يه‌. چونكه‌ پێش عه‌بادى، سه‌دامى ديكتاتۆر هه‌تا له‌ ده‌سه‌ڵات بوو، ناوى پێشمه‌رگه‌ى نه‌ده‌هێنا و به‌ (مخرب) ناوى ده‌برد، به‌ڵام سه‌دام چووه‌ زبڵدانى مێژوو و پێشمه‌رگه‌ش به‌ سه‌ربه‌رزى له‌ سه‌نگه‌رى به‌رگريدايه‌.
ئێستاش پێشمه‌رگه‌ خاوه‌نى فه‌رمانده‌يه‌كى مێژوويى و مه‌زنى وه‌ك جه‌نابى سه‌رۆك بارزانييه‌، بۆيه‌ هيچ كاتێك چاوه‌ڕێى ستايش و ناوهێنانى له‌ دوژمنانى راسته‌قينه‌ى كوردستان ناكات.





ئەم هەواڵە 2428جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad