English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو سوودانه‌ی لەبارەی جەرجیرەوە نەتزانیوە
2017-12-11 [09:45 AM]

ZNA- ھەولێر



زۆرجار پزیشكان رێنماییمان دەكەن بە خواردنی جەرجیر و گەڵا سەوزەكانی تر بۆ چارەسەری گرفتەكانی پێست و قژ وەك وشكبونەوەو رووتانەوەی، هەورەها توانی سێكسی زیاد دەكات.


- گۆڤارێكی لیكۆڵینەوەی تەندروستی لە وڵاتی چین ئاماژەی بەوە داوە‌ كە باشترین رێگە بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان بریتیە لە خواردنەوەی ڕۆژانەی كوپێك ئاوی جەرجیر،‌ بەتایبەتی لە بەیانیاندا، چونكە جەرجیر یارمەتی جەستەی مرۆڤ دەدات بە لابردنی ژەهری نیكۆتین كە بەهۆی جگەرەكێشانەوە كۆدەبێتەوە كە ساڵانە دەگاتە ٧٠ هەزار دڵۆپە‌ لە نیكۆتین، ئەمە لە كاتێكدا ئەگەر كەسێك هەموو ڕۆژێك ٢٠ جگەرە بكێشێت.


جەرجیر لەخواردەمەنییە بەسوودەكانە بۆ تەندروستیی سێكسی ژن و پیاوان بەوپێیەی كانزا دەگمەنەكان و دژە ئۆكسانی تێدایە كەمادەیەكی چالاكی سێكسییە.


- مادەی كلۆرۆفیل كەتێیدایە باشە بۆ رزگاربوون لەبۆنی ناخۆشی دەم.


- جەرجیر رێژەیەكی زۆری ریشاڵ و مادەی دژەئۆكسانی هەیە سەرباری مادەی گلوكۆسینۆلات كەمەترسی توشبون بەشێرپەنجەی سی و مەمك زیاد دەكات.


-جەرجیر زیاتر لە90%ی ئاوە بۆیە باشترین چارەسەری سروشتییە بۆ لەش.


-جەرجیر دەوڵەمەندە بەڤیتامین K كەهاوكاری ئێسك و ددان دەكات بۆ مژینی كالیسیۆمی سروشتی.

- جەرجیر چارەسەری نەخۆشییەكانی قۆلۆن دەكات سەرباری گرفتی هەرسكردن و پاككردنەوەی لەش لەژەهرەكان.


- جەرجیر كالۆری كەمی تێدایە و بەسودە بۆ دابەزاندنی كێش.


- جەرجیر چەند ڤیتامینێكی گرنگی وەك سیامین و نیاسین و ڤیتامین B16 ی تێدایە كەپارێزگاری لەتەندروستی گشتی لەش دەكات.


- جەرجیر بەسوودە بۆ تەندروستی ژنی دووگیان و ئەو كەسانەی منداڵیان بوە چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی شیر لەكاتی شیرپێداندا.


 





ئەم هەواڵە 4411جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad