English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ حه‌شدی شه‌عبی هێنایه‌ سنووری ئیسرائیل
2017-12-11 [10:01 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن له‌ باره‌ی ده‌ركه‌وتنی میلیشیا شیعییه‌كانی عێراق له‌ لوبنان نوسیوویه‌تی "پاش ده‌ركه‌وتنی قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، ئه‌ندامانی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به‌ ره‌وته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌دریش له‌ باشووری لوبنان ده‌ركه‌وتوون".

سه‌ردانه‌كه‌ی خه‌زعه‌لی بۆ سنووری باشووری لوبنان كاردانه‌وه‌ی سیاسی لێكه‌وتۆته‌وه‌، ئێستا كارگه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌وه‌ی  داواكاریی بۆ پشكنینی كاروانه‌كانی حزبوڵڵا بكرێت كه‌ به‌ره‌و باشووری لوبنان ده‌رۆن.

شه‌رقولئه‌وسه‌ت به‌ پشتبه‌ستن به‌ پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی لوبنان، باسی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی ئه‌ندامانی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌دریان كردووه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه ‌ كه‌ له‌ باشووری لوبنانن. یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ناوی ئه‌بو حه‌سه‌ن ده‌ڵێت: "ئێمه‌ سه‌ر به‌ سه‌رایا سه‌لامین و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ باشووری لوبنانن و ده‌مێننه‌وه‌و په‌لده‌كێشن".

پێشتر سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان و ناوه‌نده‌ سیاسی و میدیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ ده‌ركه‌وتنی خه‌زعه‌لی له‌ باشووری وڵاته‌كه‌ نیگه‌رانی و توڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئۆرشه‌لیم (قودس)ـی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند، لێدوانی میلیشیا شیعییه‌كان دژی ئیسرائیل و ئه‌مریكا زیاتربووه‌و جگه‌ له‌ لێدوان ده‌ركه‌وتنی سه‌ركرده‌ و ئه‌ندامانی میلیشیا شیعییه‌كانی عێراق له‌ نزیك سنووره‌كانی ئیسرائیل خه‌ریكه‌ له‌ حاله‌ته‌وه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌.جگه‌ له‌وه‌ش ره‌وتی سه‌در به‌نیازه‌ هێزی تایبه‌تی بۆ ئۆرشه‌لیم (قودس) درووست بكات.

 





ئەم هەواڵە 1846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad