English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌در: نابێت حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات
2017-12-11 [10:19 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


موقتەدا سەدر رایگه‌یاند، نابێت رێگەبدرێت هیچ کەسێک بەناوی حەشدی شەعبییەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکات.

 

 
رێبەری رەوتی سەدر، (موقته‌دا سه‌در) ئه‌مڕۆ دووشەممە 11-12-2017 گوتارێکی لەبارەی رەوشی عێراق و کۆتاییهاتنی شەڕی داعش پێشکەشکرد و رایگەیاند: "سوپای عێراق خاکە فرۆشراوەکەیان بەدەستهێنایەوە". 
 
سه‌در گوتیشی:  دەبێت هێزەکانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتەکەی چەکەکانی دەوڵەت رادەست بکەنەوە، هەروەها لە ماوەیەکی کەمدا ناوچە ئازادکراوەکان رادەستی سوپا بکەنەوە. باسی لەوەش کرد کە هێزەکانی سەرایا سەلام لە سامەرا دەهێڵێتەوە.
 
سەدر له‌باره‌ی به‌شداری كردنی حەشدی شەعبی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان  گوتی: "دەبێ بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی تێکەڵی سوپا بکرێن، نابێت رێگەش بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت بەناوی حەشدەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکات".
 
لەبارەی گەندەڵیش گوتی: " دەبێ حکومەتی عێراق رووبەڕووی گەندەڵەکاران ببێتەوە و دەبێ عەبادی دەستبەجێ گەندەڵکاران سزابدات".




ئەم هەواڵە 985جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad