English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمێک سێ هەفتەیە پڕداهاتترینی ئەمریکای باکوورە
2017-12-11 [11:28 AM]

ZNA – هەولێر


لە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەم هەفتەیەی ئەمریکای باکوور، فیلمێکی ئەنیمەیشن لە پلەی یەکەمدا هات.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی "کوکو"یە و ماوەی سێ هەفتەیە لە پلەیە یەکەمی لیستەکەدایە و داهاتەی ئەم هەفتەیەی و داهاتی ئەم هەفتەیەی زیاتر لە ١٨ ملیۆن دۆلار بوو.

 

هەفتەی رابردوو ئەم بەرهەمە بڕی ٢٦ ملیۆن دۆلار بوو و داهاتەی یەکەم هەفتەشی 49 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.

 

فیلمی "جاستیس لیگ" بۆ هەفتەی سێیەم لە پلەی دووەمدا مایەوە و داهاتی ئەم هەفتەیەی زیاتر لە ٩ ملیۆن دۆلار بوو، داهاتی هەفتەی رابردووی ١٦ ملیۆن دۆلار بوو و داهاتی یەکەم هەفتەشی زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلار بوو.

 

بە هەمان شێوەی هەردوو فیلمی پێشوو، فیلمی "وۆندەر" بۆ هەفتەی سێیەم لە پلەی سێیەمدا مایەوە و داهاتی ئەم هەفتەیەی زیاتر ٨ ملیۆن دۆلار بوو و هەفتەی رابردوو لە ١٢ ملیۆن دۆلار بووە و داهاتی یەکەم هەفتەی زیاتر لە 22 ملیۆن دۆلار بوو.

 

لە پلەی چوارەمدا فیلمی دراما و کۆمیدیا "دیزاستەر ئارتست" بەرچاو دەکەوێت کە داهاتەی زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلارە.

 

فیلمی "سۆر: راگنارۆک" توانی لە پلەی چوارمەوە بەرەو پلەی پێنجەم دابەزی  داهاتی ٦ ملیۆن دۆلار بوو.

 





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad