English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گۆرانیبێژێکی ناسراوی سعودی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2017-12-11 [11:35 AM]

ZNA – هەولێر


ئەبوبەکر سالم، یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی سعودیاییە، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئەو گۆرانیبێژە رۆژی یەکشەممە، لە دوای چەندین ساڵ کارکردن لە هونەردا، ماڵئاوایی لە ژیان کرد و هەواڵەکە لەلایەن کەناڵی هەواڵیی سعودیا بڵاوکرایەوە.

 

وەزارەتی رۆشنبیریی سعودیا، پرسە و سەرەخۆشی خۆشی لە خانەوادەی ئەو گۆرانیبێژە کرد و هاوخەمی خۆی نیشاندا.

 

سالم، ساڵی ١٩٣٩ لە شاری مێژویی تریم لە دایکبووە و لەسەر ئاستی سعودیا و وڵاتانی عەرەبی ناوبانگی هەبوو و جگە لە گۆرانی گوتن، ئاوازی بۆ چەندین گۆرانیبێژ دانابوو.

 

بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانەدا مایەوە و دوا تەمەنی لەسەر کورسییەکی جوڵاو بەڕێکرد.





ئەم هەواڵە 679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad