English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ دیاریكردنی ئه‌ركی داهاتوویان سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌چنه‌وه‌ لای سیستانی
2017-12-11 [12:24 PM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: "سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌یی خۆیان بۆ پابه‌ندبوون به‌ فه‌رمانی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئاینی "عه‌لی سیستانی" تا بۆ قۆناغی داهاتوو ئه‌ركه‌كانیان دیاری بكات، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆیان له‌ جه‌نگی دژی داعشدا كۆتایی پێهێنا".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای حه‌شدی شه‌عبی "بڕیاره‌ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بچنه‌ نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت و پابه‌ندبوونی خۆیان بۆ فه‌رمانه‌كانی سیستانی بۆ قۆناغی داهاتووی ئه‌ركه‌كانیان رابگه‌یه‌نن".

له‌ هه‌مان چوارچێوه‌دا رۆژی 10/12/2017 ئه‌میندارێتی گشتی هێزه‌كانی " أبي الفضل العباس" پاش راگه‌یاندنی "سه‌ركه‌وتن" به‌سه‌ر داعشدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ئاوس خه‌فاجی دا وه‌ك دیارییه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌، سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان خسته‌ ژێر فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و خۆیان وه‌ك میلیشیایه‌كی چه‌كدار هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌".

قه‌یس خزعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، له‌ لێدوانێكی هاوشێوه‌دا پاڵپشتی خۆی بۆ په‌یوه‌ستكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ ده‌ربڕی و به‌ڵێنیدا رێگه‌ له‌ "داعشه‌ سیاسییه‌كان" بگرن".

له‌ نوێترین هه‌ڵوێستدا، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندووه‌: "ده‌بێت ھێزه‌كانی سه‌رایای سه‌لام جگه‌ له‌ شاری سامه‌ڕا له‌ ماوه‌ی 45 رۆژدا سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی رزگاریان كردووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌تی بكه‌نه‌وه‌و دوایكردووه‌ رێگه‌ له‌ هه‌ر كه‌سێك بگرن كه‌ نه‌یه‌وێت چه‌ك ته‌نها له‌ ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت. پێویسته‌ هێزه‌كان ببنه‌ هێزی خزمه‌تگوزاری له‌ وڵاتدا".





ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad