ZNA- ھەولێر
ھەرچەندە خەڵک روو لە یارییەکانی سێرک دەکەن بۆ ئەوەی کاتێکی خۆش بەسەر ببەن و دوور بکەونەوە لە ماندوبوونی رۆژانە ,بەڵام ھەندێک جار کارەکان پێچەوانە دەبێتەوە .
لەشاری لینڤنگی چینی بەھۆی کەمتەرخەمی ھەندێک لە کارمەندانی یارییەکانی سێرک پڵنگیک بەرەڵا دەبێت و ھێرش دەکاتە سەر ئامادەبووانی نمایشەکە .
لەئەنجامی ئەو ھێرشە ترس و دڵە راوکێیەکی زۆر لە ناو خەڵکەکە بڵاو بووە و بووە ھۆی برینداربوونی دوو منداڵ , دواتر کارمەندانی سێرکەکە توانیان بارودۆخەکە کۆنترۆل بکەن .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / پێگەی سیدتی
ئەم هەواڵە 46861جار خوێندراوەتەوە |