English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌مانی داعش راگه‌یه‌نرا، حه‌وت چه‌كداری داعش له‌ ئه‌نبار ده‌كوژرێن
2017-12-11 [08:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌ركرده‌یه‌ك له‌ حه‌شدی هۆزه‌كانی ناحیه‌ی به‌غدادی له‌ پارێزگای ئه‌نبار، قه‌ته‌ری عوبه‌یدی رایگه‌یاند، حه‌وت چه‌كداری داعش له‌ رۆژئاوای رومادی كوژران.

عوبه‌یدی وتیشی، هێزێكی هاوبه‌ش له‌ سوپا پێكهاتبوو له‌ فرقه‌ی حه‌وت و هۆزه‌كان، هه‌ڵمه‌تێكیان له‌ بیابانی باكوری ناحیه‌ی به‌غدادی ئه‌نجامدا.

وتیشی، ئه‌و هێزه‌ توانی حه‌وت چه‌كداری داعش بكوژێت كه‌ له‌ نزیك گوندی سه‌ریدی له‌ باكوری ناحیه‌ی به‌غدادی له‌ بیابان خۆیان حه‌شار دابوو.

هێزه‌ ئه‌مییه‌كان هۆزه‌كان له‌ پرۆسه‌كانیان بۆ پاككردنه‌وه‌ی بیابانی ئه‌نبار له‌ چه‌كداری داعش به‌رده‌وامن.

 

سۆمه‌ریه‌ نیوز





ئەم هەواڵە 2191جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad