English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : چارەسەری حه‌ساسیه‌ی لوت
2017-12-12 [10:20 AM]

ZNA- ھەولێر



پسپۆڕی نەشتەرگەری قووڕگ و لووت و گوێ  دکتۆر صلاح عبدالواحد سلێمان  بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس حەساسیەی لووت نەخۆشیەکی ئێجگار باوە بە تایبەت لە ووڵاتە پێشکەوتووەکان.


چاره‌سه‌ری حه‌ساسیه‌ی لوت :- 


- خۆ پاراستن و دوورکەوتنەوە لەو شتانەی کە دەبێتە هۆی دروست بوونی حەساسیە، کە زۆر جار ئەوە کارێکی ئێجگار زەحمەتە و نەخۆش نازانێت حەساسیەی بە چی هەیە.

پشکنینێکی تایبەتی خوێن هەیە، کە دەتوانێت تا ڕادەیەکی باش ئەو شتە بدۆزێتەوە کە نەخۆش حەساسیەی پێی هەیە و ئێستا لە کوردستان هەیە و دەکرێت.


- چارەسەر بە دەرمان:- 

تا ڕادەیەکی باش نەخۆش سوود لە چارەسەر بە دەرمان دەبینێت، ژمارەیەکی کەم لە دەرمانی پێویستە.

دەتوانرێت دەرمانەکان بە دوو جۆر بخورێت، بۆ ماوەیەکی کورت یان بۆ ماوەیەکی بەردەوام دەوەستێت لەسەر جۆری حەساسیە کە خۆی دابەش دەکرێت بۆ چوار جۆر بە پێی تووندی نیشانەکانی.


- چارەسەر بە نەشتەرگەری: حەساسیەی لوت دەگمەن پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت، ئەگەر پێویستیش بێت جۆرێکی تایبەتی نەشتەرگەری لووتە.


نەخۆش دەبێت ئەوە بزانێت کە چارەسەر بە دەرمان یان بە نەشتەرگەری نەخۆشیەکە بنبڕ ناکات بۆ هەتا هەتایی، بە تایبەت نەشتەرگەری. وە دەبێت نەخۆشەکە لە کاتی پێویست سەردانی دکتۆر بکات.

- چارەسەر بە بەهێزکردنی بەرگری: لە سەنتەری تایبەت ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەو نەخۆشانەی کە بە دەرمان کۆنتڕۆڵ ناکرێن، وە حەساسیەکەیان دیاریکراوە، لە زۆربەی وولاتان ناکرێت، 

سوودەکەشی تەنها بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە مەرجەانیان تێدا هەبێت، واتا بۆ هەموو نەخۆشێك نابێت و جگە لەوە نەخۆشیەکەش بنبڕ ناکات.

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 604جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad