English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەجەف ڕێگا نادات فڕۆکەخانەکەی لەبەردەستی حکومەتی عەبادیدا بێت
2017-12-12 [03:43 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف رەتیکردەوە کە فڕۆکەخانەکەی بداتە دەست بەڕێوەبەرێکی نوێ بە ناوی عەلی جەواد کە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراقەوە فەرمانی بۆ دەرچووە.

 

عەلی جەواد ڕایگەیاند: "دوێنێ پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف کۆبوونەتەوە بڕیاریان داوە نەھێڵن بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەم بدەنێ لە کاتێکدا دوو فەرمانم پێ بووە یەکێکیان ئەنجوومەنی وەزیران کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران ئیمزای کردووە، دووەم فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراقی، بەڵام ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانە نەدەن بە من."

 

بەپێی ھەواڵی بابل ٢٤، لە ٣ی کانوونی یەکەم حەیدەر عەبادی سەرۆک  وەزیرانی عێراق فەرمانی داوە ئەنجومەنی فڕۆکەخانەی نەجەف ھەڵبوەشێتەوە و عەلی کازم جەواد کە بەرپرسی بەش بووە لە فڕۆکەخانەی بەغدا ببێت بە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف.





ئەم هەواڵە 1153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad