English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی ئیتاڵی مۆر دەکات 
2017-12-12 [04:24 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ھەوڵەکانی دەستپێکردوە بۆ ئەوەی لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی یانەی لازیۆی ئیتاڵی مۆربکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ، یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یاریزان لویس ئەلبێرتۆ ھێرشبەری یانەی لازیۆی ئیتاڵی مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ماوەی سێ مانگە رۆبەرت فرناندێز سکرتێری ھونەری یانەی بەرشەلۆنە چاودێری یاریزان ئەلبێرتۆ دەکات و فرناندز وای دەبینێت کە ئەلبێرتۆ زۆر گونجاوە بۆ یاری کردن لە یانەی بەرشەلۆنە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی ئەلبێترتۆ لەگەڵ یانەی لازیۆ لە خولی ئیتاڵی پێشکەشی دەکات , بووتە ھۆی ئەوەی یانە گەورەکانی ئەوروپا گرێبەستی پێشکەش بکەن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad