English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا و عێراق و تورکیا کۆدەبنەوە
2017-12-12 [04:43 AM]

​ZNA - هەولێر


گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە و كێشە ئەمنییەكان فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكا و عێراق و توركیا كۆدەكاتەوە.

رۆژنامەی حوریەت دەیلی نیوزی توركیا بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەیەكی سەربازی لە توركیا لەنێوان ژەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ھێزەكانی ئەمریكا و كۆرتیس سكاپاروتی فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەكانی ئەمریكا لە ئەوروپا و عوسمان غانمی سوپاسالاری عێراق خەڵوسی ئاكار سوپاسالاری توركیا ئەنجام دەدرێت.

بابەتی سەرەكی كۆبوونەوەكەش گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە و كێشە ئەمنییەكان دەبێت.

لایەنی توركیاش جەخت لەسەر كۆتایی ھێنان بە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پە كە كە لە خاكی عێراق بە تایبەت باكووری عێراق و ناوچەی شنگال دەكات.

 





ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad