English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت
2017-12-12 [05:26 AM]

ZNA- بەغدا


 

ئەمڕۆ "یان کوبیش" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، لەگەڵ دەستەی تازەی کۆمیسارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکاندا کۆبۆوە . 

 

کۆمیساران کوبیشیان لە تازەترین بارودۆخ سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن، بەگرتنەی خۆی پلانی بەشداریکردنی ئاوارە ناوخۆییەکان و بەکارھێنانی ئامێری تەکنۆڵۆژی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا، ئاگادار کردەوە لەگەڵ دەستنیشانکردنی ئەو بوارە تەکنیکییانەی کە تێیدا زۆر پێویستیان بە یارمەتیی نێودەوڵەتی ھەیە .

 

وێڕای دەستخۆشی لێ کردن لەو پێشکەوتنانەی کە تائێستا بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ١٢ی ئایار بەدی ھاتوون،  بەڕێز کوبیش وتی "ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی ٢٠١٨ پێویستە بەگوێرەی ئەو کاتبەندییە دەستوورییانەی عیراق ئەنجام بدرێن و کۆمیسیۆنیش پێویستە لەگەڵ ھەموو پەیوەندداران کار بکات بۆ ئەنجامدانی ئەو ھەڵبژاردنە لەکاتی خۆیدا بەشێوەیەکی روون و گشتگر و متمانەدار".   ‌

 

کوبیش جەختی لەسەر داوایەکەی بۆ ئەنجومەنی  نوێنەران کردەوە بۆ دەستبەجێ نانی ھەنگاوی پێویست بۆ فەراھەم کردنی چوراچێوەی یاسایی گونجاوی ھەڵبژاردنەکان بەبێ دواکەوتن. لەم بارەشەوە کوبیش وتی: "پێویستە کۆمیسیۆن بەتوانا بکرێت بۆ ئەنجامدانی ھەموو ئامادەکارییە پێویستەکان لەسەرتاسەری وڵاتدا. ھەروەھا پێویستیشە ھەماھەنگیی چڕ لەنێوان دەزگاکانی ھەڵبژاردن لە بەغدا و حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا پتەو بکرێت".

 

ھەر لەو کۆبوونەوەیەشدا، کە لە بارەگای کۆمیسیۆن لە بەغدا ئەنجامدرا، کوبیش جەختی لەسەر پابەندیی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان  کردەوە لە دابینکردنی پاڵپشتیی چڕوپڕ بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عیراق . ئەو باسی لە ناردنی نێردەی ھەڵسەنگادنی پێداویستییەکانی ھەڵبژاردن لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کرد، کە بەم دواییە ھاتووە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو بوارانەی ھەڵبژاردن کە پێویستیان بە پشتگیریی زیاتری نەتەوە یەکگرتووەکان ھەیە.





ئەم هەواڵە 1339جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad