English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌ركوك... هێزەکانی داعش گەڕاوه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانی پێشوتریان
2017-12-12 [08:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رێکخەرى پێشووى پەیوەندیەکانى نێوان پێشمەرگە و حەشدى شەعبى لە کەرکوک ئاشكرای كرد، داعش هێزێکى زۆرى لەسنورى حەویجە هەیەو هێزەکانیان گەڕاونەتەوە جێگەکانى پێشوتریان. به‌پێی زانیارییه‌كان، چەکدارانى داعش لە گوندەکانى حەوزەى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک جموجۆڵێکى فراوانیان هەیە و کەم رۆژ هەیە پەلامارى هێزە عێراقییەکان نەدەن، حکومەتى عێراقیش هێز بۆ پاککردنەوەى ئەو ناوچانە لە داعش ئامادە دەکات.

نازم کەهیە رێکخەرى پێشووى پەیوەندیەکانى نێوان پێشمەرگە و حەشدى شەعبى لە کەرکوک، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند، داعش هێزێکى زۆرى لەسنورى حەویجە هەیەو هێزەکانیان گەڕاونەتەوە جێگەکانى پێشوتریان، وتیشی، تەنها لەماوەى هەفتەى رابردوودا 30 کەسیان کوشتووە، شەوى رابردووش شەش کەسى تریان کوشت کە سیان لەکوژراوەکان براى یەکترى بوون.

ئیسماعیل حەدیدى سەرۆکى ئەنجومەنى سیاسى عەرەبى لە کەرکوک، ئاماژەى بەوەکرد کە شانەى نوستوى داعش لەحەویجە هەیە، وتى، حکومەت هێز بۆ پاککردنەوەى ئەو ناوچانە لەداعش کۆدەکاتەوە.

جموجۆڵى فراوانى هێزەکانى داعش لەسنورى حەویجە، لەکاتێکدایە حکومەتى عێراق کۆتایى هاتنى داعشى لەعێراق راگەیاندووە.

بەپێى زانیاریەکان، جموجۆڵى داعش بەشەوان لەگوندەکانى حەوزەى حەویجە گەیشتوەتە ئاستێک کە خەڵکى ناوچەکە هەستى پێدەکەن، بەتایبەت هێزیان بردوەتە ساترەکانى پێشووى پێشمەرگە لەباشورى کەرکوک.

 

voa

 





ئەم هەواڵە 9529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad