English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتێک شتێک دەچێتە چاوت پێویستە چی بکەیت
2017-12-13 [09:22 AM]

ZNA- ھەولێر


زۆربەمان کاتێک خۆڵ یان باڵدارە بچوکەکان دەچنە ناوچاومان ڕاستەوخۆی دەست بە گوشین و پەستان خستنە سەرچاوەکان دەکەین و زیانی زۆر مان پێدەگەیەنێت و توشی سوربونەوە و ھەڵئاوسان دەبین .


بێگومان چاو ناسکترین ئەندامە لە لەشی مرۆڤە زۆر لەئێمە کاتیک شتیک "تەنێکی بێگانە" دەچێتە ناو چاومان بۆ نمونە "تۆز و خۆڵ یان زیندەوەری بچووک" بەتایبەت لەوەرزی ھاوین یان ڕۆژە ڕەشەباکان و خۆڵ بارینەکاندا یەکسەر دەست بە گوشین و خوراندنی چاوەکە دەکەین، وا دەکات شتەکە زیاتر بچیتە ناو قوڵایی چاوەکە ھاتنە دەرەوەی زەحمەت دەبێ لە ھەمانکاتدا زیان بە چاوەکە دەگەینێت دەبێتە ھۆی حەساسیەت و سوربونەوە.


بۆ زیاتر ھێشتنەوەی چاوەکانتان بە تەندروستی ڕێنمایتان دەکەین ھەر کاتیک شتیک چووە ناو چاوتانەوە پەیرەوی ئەم خاڵانە بکەن:


- بە ھیچ جۆریک دەست لەچاوت مەدە.

- چاوت قەپات بکە تا ماوەیەک مەیکەوە تاکو فرمێسکەکە رزییان دەکات و دەست دەکەن بەدەردانی فرمێسک، کە فرمێسکەکە چاو ئەشواتەوە و شتەکە فرێ ئەداتە دەرەوە .

- دوای ئەوە راستەوخۆ چاوەکانت بشۆ بەئاوی خاوێن.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad