English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ملیشیا شیعه‌كانی‌ عێراق هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن
2017-12-13 [10:08 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رۆژی سێشه‌ممه‌ 12/12/2017 رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق، له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیانه‌ی ئێران پاڵپشتیان ده‌كات هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌، به‌ڵام واشنتۆن ده‌توانێت به‌رگریی له‌ خۆی بكات".

گوته‌بێژه‌ی پینتاگۆن ئێریك باهۆن ده‌ڵێت: "ئێمه‌ سه‌رنجی سه‌ره‌كیمان له‌سه‌ر شكستی به‌رده‌وامی داعش ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵێ ئێمه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیانه‌ی ئێران پاڵپشتیان ده‌كات هه‌ڕه‌شه‌مان پێگه‌یشتووه‌، به‌ڵام ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ باشی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی بپارێزێت".

ده‌رباره‌ی دۆخی سووریاش گووتی: "رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌و میلیشیانه‌ی ئێران پاڵپشتیانه‌، پێشێلكاری زۆریان دژی گه‌لی سووریا ئه‌نجامداوه‌، میلیشیا تائیفییه‌كان و ئه‌و میلیشیانه‌ی ئێران پاڵپشتیانه‌ له‌ سووریا، له‌وانه‌ حزبوڵڵا و رژێمی ئه‌سه‌د، هه‌موویان ده‌ستیان له‌ پێشێلكاری دژی گه‌لی سووریا هه‌یه‌، ئێمه‌ش مافی به‌رگریی له‌ خۆكردنمان هه‌یه‌ و به‌رگریی له‌ خۆمان ده‌كه‌ین"





ئەم هەواڵە 1783جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad