English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا به‌بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ هاوکاریی ئاوارەکانی عێراق دەکات
2017-12-13 [11:32 AM]

ZNA – هه‌ولێر


نووسینگەی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدڕاڵی ٣٠ ملیۆن یۆرۆی بەخشییە سندوقی هاوکاری مرۆیی عیراق، ئەو سندوقەی بەشێوەیەکی هاوبەش لەلایەن هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و لەلایەن ڕێکخراوی ئۆچاوە بەڕێوە دەبرێت. 

حکومەتی ئەڵمانیا پێشتریش بڕی ١٠،٩ ملیۆن دۆلاری بەخشیبووە سندوقی هاوکاری مرۆیی، بەم پێیەش کۆی بەخشینەکانی ئەڵمانیا بۆ ئەم سندوقە هاوبەشە لە ماوەی ساڵێکدا گەیشتۆتە ٤٥.٧ ملیۆن دۆلار.

لیز گراندێ، هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆیی بۆ عیراق گوتی: "ئەو سندوقە هاوبەشە بڕبڕەی پشتی چالاکییە مرۆییەکانە لە عیراق، تەنها لە ماوەی ساڵی ٢٠١٧دا، زیاتر لە ١٢٥ پرۆژە بۆ ٤.٢ ملیۆن عیراق لە نۆ پارێزگادا هاوکاری داراییان لەم سندوقە هاوبەشە وەرگرتووە. ئۆپەراسیۆنی عیراق". 

گراندێ گوتیشی:" ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی داعش کۆتاییهات، بەڵام قەیرانی مرۆیی هێشتا ماوە. زیاتر لە ٣،٣ ملیۆن عیراقی ئاوارەبوونە، لەوانەش سەدان هەزار هاوڵاتی هێشتا لە کەمپی ئاواران و پەناگەی دروستکراودا دەژین. ئەوان پێویستیان بە یارمەتییە".

سندوقی هاوکاریی مرۆیی عیراق زیاتر لە ٧٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بۆ هاوکارانی هێڵی پێشەوە لە ئۆپەراسیۆنی مرۆیی موسڵ دابینکردووە. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا، بڕی ١٤ ملیۆن دۆلاری بۆ ئۆپەراسیۆنی حەویجە دابینکرد.

بە گوتەی هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆیی بۆ عیراق، "ملیۆنان عیراقی زۆر بە خراپی کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی قەیرانەکان. کاری هەرە لەپێشینە ئێمە لە ئێستادا بریتییە لە دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکارییە، هاوکارییەکە دەگاتە دەستیان. لە چەند مانگی داهاتوودا، ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەت کاردەکەین بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بتوانن بە سەلامەتی و ئارەزوومەندانە و بە سەربەرزی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان". 





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad