English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رەخنەگران پێشوازی لە بەشی نوێی ستار وۆرز دەکەن
2017-12-13 [03:30 AM]

ZNA – هەولێر


نمایشێکی تایبەت نوێترین بەشی زنجیرەی فیلمی سینەمایی "ستار وۆرز" بۆ رەخنەگران سازکرا و وەک فیلمێکی بەهێز ناسێندرا.

 

دوێنێ سێشەممە، نمایشی ئەم بەرهەمە سینەماییە بۆ رخنەگران لە لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا بەڕێوەچوو و بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، نمایشی سەرتاسەری لە سینەماکانی ئەمریکادا بەڕێوەبچێت.

 

بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی "زە لاست جیدی"یە و پێشبینی دەکرێت ببێتە پڕداهاتترین فیلمی سینەمایی لە 2017ـدە.

 

فیلمەکە لە بەرهەمی کۆمپانیای والت دیزنییە، لە دوای نمایشکردنی، رەخنەگران چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرەیان پێبەخشی و لە کۆی گشتیدا، لە سەدا 94 دەنگەکانی بە ئەرێنی بەدەستهێنا.

 

دوایین بەشی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ساڵی 2015ـدا بەناوی "زە فۆرس ئەوەیکنز" بوو و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا، زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو.





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad