English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆنارۆما میلان جێدەھێلێت 
2017-12-13 [04:16 AM]

ZNA- ھەولێر 


جیانلویجی دۆنارۆما گۆڵپارێزی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات , چەندین بۆندی لە یانە گەورەکانی ئەوروپا پێشکەش دەکرێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لاگازێتا دیللو سپۆڕتی ئیتاڵی , لەماوەی گواستنەوەی زستانە دۆنارۆما یانەی میلان جێدەھێلێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , مینۆ رایۆلای بریکاری کارەکانی دۆنارۆما بە بۆندی یاریزانەکە لەگەڵ یانەکەی رازی نییە و دەڵێت ئەم بۆندە لە ژێر فشارێکی دەروونی ناخۆش بە دۆنارۆما مۆرکراوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ھەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئامادەن بۆند لەگەڵ دۆنارۆما مۆربکەن , بەڵام یانەی میلان بە کەمتر لە ٥٠ ملیۆن رازی نابێت بۆ دەست بەرداربوون لە گۆڵپارێزە لاوەکەی. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad