English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕی داعش لە عێراق کۆتایی نەهاتووە
2017-12-13 [05:58 AM]

ZNA - هەولێر


داعش لە ناوچەکانی نێوان پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین مەترسی گەورەی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان دروستکردووە.

عودەی خدران، فەرماندە لە حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند:سەرەڕای ئەوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە توانای رووبەڕووبوونەوەی داعشیان هەیە، بەڵام هەڕەشەیەکی گەورەی داعش لەسەر پارێزگاکانی سەڵاحەدین و دیالە هەیە. عودەی خدران گوتی: سەرەڕای داواکارییەکانیان بۆ رەوانەکردنی هێزی زیاتر، بەڵام بەدەنگییانەوە نەهاتوون.

ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی هەروەها رایگەیاند: گوندەکانی بویفان، عەیف و هەندێک ناوچەی دیکەی موتیبجە پێویستیان بەوەیە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەپەلەیان بۆ لەنێوبردنی داعش تێدا ئەنجام بدرێت.





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad