English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەندین ساڵە چارەسەری شێرپەنجە لە خەڵکی شاردراوەتەوە 
2017-12-13 [06:05 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
دوای ٣٥ ساڵ لە شاردنەوەی CIA بەڵگەنامەیەکی لە بارەی چارەسەری شێرپەنجە ئاشکرا کرد


لایەنگرانی تیۆری پیلانگێڕی لەو بڕوایەدان، دەزگای ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا CIA ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە بارەی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە بۆ ماوەی ٣٥ ساڵ شاردووەتەوە و نەیھێشتووە بڵاوبێتەوە.
بەم دواییانە بەڵگەنامەیەکی نھێنی ھەواڵگری ئەمریکا ئاشکرا بووە، کە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ ١٩٨٣ و تێیدا سەلمێنراوە، جەستەی مرۆڤ توانای چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی خۆی ھەیە و شێرپەنجەش یەکێکە لەو نەخۆشییانەی مرۆڤی تووشبوو دەتوانێت بەسەریدا زاڵبێت.
بەڵگەنامەکە لە لایەن رۆژنامەی دەیلی میڵی بریتانییەوە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا ھاتووە: نەخۆشییەکان لە رێی کۆنترۆڵکردنی شەپۆلەکانی مێشکەوە دەتوانرێت چارەسەر بکرێن.
ئەوەش لە رێی رۆچوون و بیرکردنەوەی قوڵ و تێپەڕ کە دەکرێت کەسەکە بگاتە بەرزترین ئاستی درک و ھەستی زانین و ھەروەھا دەکرێت لە رێی بەکارھێنانی تەکنیکی گێڕانەوەی بایلۆژی و خەوتنی موگناتیسی مرۆڤی تووشبوو لە نەخۆشییەکەی رزگار بکرێت.
بەڵگەنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەو تاقیکردنەوانەی شارەزایانی CIA ئەنجامیانداوە، ئەنجامگەلێکی سەرسوڕھێنەری لە بارەی ئاستی کارایی ئەو چارەسەرە خستووەتەڕوو.
تاقیکردنەوەکان ئەوەشیان دەرخستووە، کە ئەو جۆرە رێگەیە کاریگەری جیاجیای فسیۆلۆژی لەسەر تووشبووەکە ھەیە، بە جۆرێک توانای نەھێشتنی ئازار و خێراکردنی پرۆسەی بەیەکەوە لکانەوەی برینی ھەیە. تەنانەت توانای بنبڕکردن و نەھێشتنی لووی پیسی شێرپەنجەی ھەیە یان دەکارێت رێگر بێت لە گەشەکردنی.
بەڵگەنامەکە ھێلکارییەکی مێشک و چۆنێتی کارکردن و کارتێکردنی لە ناوچە تووشبووەکانی جەستە بە نەخۆشی روونکردووەتەوە.
ئەنگیل گوتیریس، یەکێکە لەو شارەزایانەی بڕوای بە تیۆری پیلانگێڕی ھەیە و لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەو بەڵگەنامەیە دەریدەخات کە مرۆڤ توانای خودیی زۆری ھەیە و دەتوانێت خۆی وا بکات لە ئازار و نەخۆشییەکان رزگاری بێت.
ناوبراو ئەو ئەنجامە زانستییەشی بە دەستکەوتێکی گەورە زانی و گوتی: ئەو شتە پێویستە ھەموومان ھەر لە منداڵییەوە بیزانین.
روونیشیکردەوە، ھەر کەسێک لە رێی مێشکی خۆیەوە دەتوانێت سوود لە تواناکانی وەربگرێت و لەو رێگەیەوە خۆی لە ئازار و نەخۆشییەکان رزگار بکات.

سەرچاوە /  k٢٤





ئەم هەواڵە 9943جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad