English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندی حکوومەت لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کلدان، سریان، ئاشوور کۆدەبێتەوە
2017-12-13 [07:07 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئێوارەی ئەمڕۆ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆک وەزیران و شاندێکی باڵای یاوەریان، لە شارۆچکەی عەنکاوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کلدان، سریان، ئاشوور لە ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا یەکسانیی ھەموو پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان لە مافەکانیاندا، ھەڵوەستەکردنی جددیتری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر دابینکردن و بەرگریکرن لەو مافانە بەپێی یاسا و دەستوور و بوونی ڕۆڵیان لە بوارە جیاوازەکاندا، دووپات کرایەوە. ئامادەبووانی کۆبوونەوە نیگەرانیی خۆیان لە دۆخی ئێستای دەشتی نەینەوا دەربڕی و داوایان لە حکوومەتی عیراق کرد ھێزە سەربازی و ئەمنییەکانی لەو ناوچانە کەم بکاتەوە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ھەنگاو بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بنێت.

 

لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە ئەو پێکھاتانەی لە ھەرێمی کوردستان ھەن وەک کەمینە نین، بەڵکو پێکھاتەیەکی ڕەسەنی خاوەن ڕەگ و ڕیشەی مێژووییی ئەم وڵاتەن، بە پێویستیشی زانی ھەموو مافەکانیان بە یاسا دابین بکرێت لە بوارەکاندا ھەست بە بوون و ئامادەییی خۆیان بکەن، گلەیی و داوکارییەکانیشیانی بە ڕەوا زانی و ئاماژەی بەوە کرد کە وێڕای دۆخی خراپی حکوومەت، بەڵام بەدواداچوونێکی جددی بۆ گلەیی و داواکانیان دەکەن.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوە دا بەھۆی ئەو ئارامییەوە پێکھاتھئایینییھکان لە ناوچە جیاوازەکانی عیراق کاتێک ڕووبەڕووی کارەسات بوونەوە،‌ ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کرد و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش وێڕای دۆخی سەختی ئابووری، لە ھاوکاریکردنیان درێغی نەکردووە.

 

هەروەها داوای لە ئامادەبووان کرد بۆ ھەر گرفت و کێشەیەک لە ڕێگەی نوێنەرەکانیانەوە لە پەرلەمان دەنگیان بگەیەنن و دووپاتی کردەوە بە یەکێتی و یەکڕیزی، لایەنە کرستیانەکان دەتوانن کۆمەڵگەی خۆیان زیاتر بەرەوپێشەوە ببەن و ڕەنگدانەوەیشی لەسەر پێشکەوتن و سەرکەوتنی کۆمەڵگەی کوردستان بە ‌شێوەیەکی گشتی دەبێت.

 

تاوتوێکردنی چەندین بابەتێکی پەیوەست بە دۆخی ئیداری و سیاسی و ئەمنیی ھەرێمی کوردستانەوە، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.





ئەم هەواڵە 862جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad