English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگە تاکە هێزبوو که زۆرترین زیانی بە داعش و چەکدارانی داعشدا گەیاند
2017-12-13 [07:06 AM]

ZNA-هەولێر


لە روژی 9/12/2017 حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كاتێكدا كۆتاییهاتنى شه‌ڕى دژى داعشى له‌ عێراق ڕاگه‌یاند، پیرۆزبایى له هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق كرد و ناوى هێنان، به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناوى پێشمه‌رگه‌ى نه‌هێنا و هیچ ئاماژه‌یه‌كى بۆ ڕۆڵ و قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا نه‌كرد.

پارێزەر ڕێبین صباح عبداللە بە ئاژانسی هەواڵی زاگروسی راگەیاند، لە روژی 9ی دیسەمبەردا عەبادی لەو وتارەی کە بەبۆنەی کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی توندڕەوی داعش لە تەواوی عێراق لە میانەی مەراسیمێک دا کە سوپاسی ئەو هێزانەی کرد کە دژی داعش جەنگاون بەبێ ئەوەی ناوی پێشمەرگە بێنێ کارێکی ناشیاو و بێ ڕێزی کردن بوو بەرامبەر بە گشت ئەو شەهید و بریندارانەی پێشمەرگە کە لە شەڕو بەرەنگاربونەوەی داعشدا خۆیان فیدایی خاک و نیشتمان کردوەو چونکە لە شەڕی داعشدا پێشمەرگە تاکە هێزبوو که زۆرترین زیانی بە داعش و چەکدارانی داعشدا گەیاند و هۆکاری سەرەکی شکستی داعش و دەوڵەتەکەیان بوون.

ڕێبین صباح عبداللە دەلێت، پێم وایە ناونەهێنانی پێشمەرگە لەو وتارەی عەبادی دا غرورێکی ناوبراوە لەو ماوەیەدا لێیی دەبینرێ کە من وای ئەبینم ئەو غرورەی دەبێتە هۆکاری شکست هێنانی سیاسی ناوبراو لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقی دا.

هەروەها ڕێبین صباح عبداللە گوتی، پێشێل کردنی دەستوری عێراق لەلایەن عەبادییەوەیە، کە عەبادی بو کۆمەڵگایی نێودەوڵەتی خوێندنەوەیەکی خراپی بۆ ئەکرێ و وایان لێ ئەکا حسابێکی جیاواز لە ئێستایان لەگەڵ عەبادی بکەن و عێراقیش تەسمیلی کەسێک کە بەرەو تاکڕەوی بیبات، چارەنوسی هەمان چارەنوسی مالیکی دەبێت.

زرار ناجی





ئەم هەواڵە 2890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad