English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌عسوم و مالیكی و عه‌لاوی داوای ده‌ستبه‌جێی ده‌ستپێكردنی دیالۆگ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن
2017-12-13 [08:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بئلاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک کۆماری عێراق فوئاد مەعسوم تاوتوێی پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەکان و دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی داهاتو و بودجەی ساڵی داهاتوو و بارودۆخی کەرکوک و دوز خورماتوو، لەگەڵ نوری مالکیی و دکتۆر ئەیاد عەلاوی جێگرانی سەرۆک تاوتوێ کرد.

ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆک کۆمار بە هۆی حاڵەتێکی تەندروستیی کتوپڕەوە نەیتوانی ئامادەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بێت.

هه‌وڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌پێویست زانرا، به‌شێوه‌یه‌ك دەستکەوتەکانی سیستمی دیموکراسیی فیدراڵیی پتەو بکات و ماف ئازادییە دەستوریەکان بۆ تەواوی هاوڵاتییان زامن بکات و پێداویستییە سەرەکیی و پێویستییەکانی ژیانیان بۆ دەستەبەر بکات.

له‌ کۆبونەوەکە ئەم بڕیارانە درا، یه‌كه‌م بانگهێشت و داواکاریی بۆ دەستپێکردنی دەستبەجێی دیالۆگ لە نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی و چاودێریی سەرۆکایەتیی کۆمار و پشتیوانیی لۆجیستیی نەتەوە یەکگرتوەکان بە ئامانجی هێنانەوە ئارای پەیوەندیی ئاسایی لە نێوان هەردولا دا لەسەر بناغەی دەستور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی.

دووەم داواکردنی کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرکردە و نوێنەرانی کوتلە سیاسییەکان و دەسەڵاتی دادوەریی بە زوترین کات بۆ تاوتوێکردن و دەرکردنی قانونەکانی هەردو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان لە وادەی دەستوریی خۆیاندا.

سێیەم، داواکردن لە هەمو پێکهاتەکانی کەرکوک بۆ کۆبونەوەی بە پەلە بە مەبەستی تاوتوێکردنی رێوشوێنەکانی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی پارێزگاکە بەو جۆرەی مافەکانی هەمو هاوڵاتییان و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانیی زامن دەکات.

دوای کۆبونەوەکەش سەۆک مەعسوم و هەردو جێگرەکەی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیان دایەوە سەبارە بە مەسەلە هەنوکەییەکان و هەڕەشە و کێشەکانی کە ئێستا روبەڕوی وڵات بونەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 2824جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad