English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا: سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی رووسیا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سوریا ده‌مێننه‌وه‌
2017-12-13 [09:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌ واشنتۆن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیزه‌ر ناورت، وتی، ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش له‌ سوریا هێشتا كۆتایی نه‌هاتوه‌، وتیشی، مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌ په‌یوه‌ندی به‌مانه‌وه‌ و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیاوه‌ نییه‌.

هیزه‌ر ناورت وتیشی، رووسیا پێی وایه‌ كاره‌كانیان له‌ سوریا كۆتایی هاتووه‌، به‌ڵام ئه‌ركی ئێمه‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، من مه‌به‌ستم ته‌واوی وڵاتانی هاوپه‌یمانانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا داعش ماون، سوریا پێویستی به‌ سه‌قامگیری هه‌یه‌.

پێشتریش باسی له‌وه‌ كردبوو، ئه‌گه‌ر رووسیا كشانه‌وه‌ هه‌ڵبژێرێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و بژارده‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌رێگه‌ی هاوبه‌شه‌كانمان هه‌وڵی سه‌قامگیركردنی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ده‌ین.

 





ئەم هەواڵە 2362جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad