English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی سەردانی دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان دەکات
2017-12-13 [09:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ چوارشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی ھێزەکانی دژەتیرۆر، سەردانی دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستانی کرد.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە ئەرك و ماندووبوون و شەونخونیی ھێزەکانی دژەتیرۆر کرد لە پارێزگاریکردن لە کوردستان و ھەروەھا پێزانینیشی ھەبوو بۆ ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی کە ھێزەکانی دژەتیرۆر شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا سەربەرزانە گێڕاویانە و شەھید و قوربانیان پێشکەش بە کورد و کوردستان کردووە.

لەو دیدارەدا فەرماندە و ئەفسەرانی ھێزی دژەتیرۆری کوردستان ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ بەرگریکردن و پاراستنی کوردستان ڕاگەیاند و بەڵێنی وەفادارییان بۆ خوێنی شەھیدان و خەبات لە ڕێگەی ئازادی و سەرفیرازیی گەلی کوردستان بۆ سەرۆك بارزانی دووپات کردەوە.

ھەر لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی لە گوتەیەکدا باسی بارودۆخی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی کرد و دوا پێشھات و گۆڕانکارییەکانی شی کردەوە.





ئەم هەواڵە 7885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad