English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین وەڵام بۆ عەبادی و هاوبیرەکانی، ڕیکخستنەوەی نێو ماڵی کوردە
2017-12-13 [09:47 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عیراقی (pdk) ڕاگەیاند: باشترین وەڵام بۆ عەبادی و هاوبیرەکانی، ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردە بەرامبەر ئەو هەموو هەرەشانەی لە گەلەکەمان دەکرێت.

کەیفی مەحمود، ئەندام مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عیراقی(pdk)بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: حەیدەر عەبادی بەو قسانه چەند بچوک بوو ئەوەندەی تر خۆی بچوک کرد، پێشمەرگەش گەورەتر کرد، چونکه به شاهدی هەموو دونیا پێشمەرگه یەکەم هێز بوو که توانرا پیشرەوییەکانی دڕندەترین رێکخڕاوی تیرورستی بوەستێنێت و ئەفسانه یان بشکێنێت که ئەویش داعش بوو، له کاتێکدا چەندین لیوای سوپای عیراق به باشترین و پیشکەۆتوترین چەک و جەپل خانەی سەربازی له موسڵ و چەندین ناوچەی تر لەسەر دەستی ئەم رێکخڕاوه تیرورستیه ئینهیاری هینابوو.

مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد: پێشمەرگه سومبوڵی بەرخودانی گەلێکه که به ئازایەتی و گیانفیدای خوی بەو چەکە سۆکەی که لەبەردەستی بووه، توانراوه گەڵی کوردستان له بارودۆخێکی ناخۆش و دژۆار بگەیینه ئەو شوێنەی که گەڵی کورد له هەر چوار پارچەی کوردستان شانازی پێوه بکات، که ئەویش هێنانه دی حکومەت و پەڕلەمان و دام و دەزگایەکانی تره، که له ساییەی خەبات و قوربانی دانی بەردەوامی پێشمەرگه قارەمانەکان بووه.

هەرووها گوتیشی: باشترین وەڵام بۆ عەبادی و هاوبیڕەکانی، ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردە یەک وتاری ویەک هەڵوێستیه بەرامبەر ئەو هەموو هەرەشانەی لە گەلەکەمان دەکرێت، من دڵنیام که ئەمه باشترین پاداشت و پشتیوانیه بۆ پێشمەڕگە قارەمانەکان و سەڕجەم دام و دەزگاکانی تڕی ئاسایش، بەدلنیاییەوه خۆشترین موژدەیه بۆ گشت کوردێکی دلسوزو نیشتمان‌ پەروەر.

کەیفی مەحمود لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم هەموو بێریزی و مەرج دانان وپێشێلکردنی دەستورو خودوزینەوه له گفتۆگۆ لەڵایەن حکومەتی مەزهەبی عیراقی بەڕامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، سود وەڕگرتنه لەو بێ متمانەی که له نیوان ڵایەنه سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان هاتووته ئاراوه. 

لە کوتایشدا ئەو ئەندامی (pdk) گۆتی: هیوادارم لایەنه سیاسییەکان بۆ ئەم کاته هەستیاره هەڕچی ناکوکیە وەلا بنێن به یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بەڕگری له هەموو دەست کەوتەکانی گەلەکەمان بکەن که به هیچ شێۆیەک چاوی دۆژمنانی کورد و کوردستان پی هەلناهێت.

اسماعیل حکیم





ئەم هەواڵە 2629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad