English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە دریژای مێژوو خزمەتی ئافرەتی کورد کردوە
2017-12-13 [10:24 AM]

ZNA-هەولێر


یەکیتی ئافرەتانی کوردستان لە  1952/12/11 لە سەر راسپاردەی سەروک مستەفا بارزانی نەمر دامەرزاوە،ژمارەیەکی زور لە ئافرتانی شورەشگیر وە دل سوز بە درێژای میژو لەو ریکخراوە خەباتی بێوچانیان کردوە.

جەمیله‌ محەمەد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهوك بە ئاژانسی هەواڵی زاگروسی راگەیاند، ژمارەیەکی زور لە ئافرەتانی شورەشگیر و دل سوز بە درێژایی مێژوو لە ریکخراوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستاندا خەباتی بێوچانیان کردوە و جەندین شەهیدیان داوە و جەندەها ئافرەت لە زیندانەکانی رژیم زیندانی کرابون و ئەشکەنجە دراون.

جەمیله‌ محەمەد گووتی، یەکیتی ئافرەتانی کوردستان  لە سالی 1991 ڕولێکی زور گرنگیان هەبووە لە ئازاد کردنی کوردستاندا و هەروەها پال پشتیەکی زوریش لە پیشمەرگە قارەمانەکانیان دەکرد ۆ خزمەتی پیشمەرگەیان دەکرد و هەندێکیان شان بەشانی پیشمەرگە شەریان لەگەل رژێمی پێشوی به‌عس دەکرد. 

هەروەها جەمیله‌ محەمەد ئەوەشی خستەرو، یەکیتی ئافرەتانی کوردستان  بەشداریەکی  کارایان هەبووە لە گشت هەلبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و ریژەیەکی یه‌ک جار زور لە ئافرەتان ئامادەی سەر سندوقەکانی دەنگدان بون و ریژیەکی زوریش لە ئافرەتان وەکو ئەندامی پەرلمان دەست بە کار بون  هەروەها لە گشت دامو دەزگاکانی حکومەتی هەریمی کوردستان رولێکی بالایان هەبوویە و تا ئیستاش خزمەت دەکەن لە ناو ریزی حزبەکان و ریژەیەکی زور لە ئافرەتان کار دەکەن و رولێکی گرنگیان هەیە چەندین ریکخراوی داکوکی لە مافی ئافرەتان لە کوردستان دەکەن.

جەمیله‌ محەمەد زیاتر ووتی،یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە دریژای مێژوو خزمەتی ئافرەتی کردوە و لە ئیستادا ژمارەیەکی ئێجگار زور لە ئافرەت لە ریزی ئەو رێکخراوە داکوکی لە مافەکانی خویان دەکەن و چەندین ئافرەت لەو رێکخراوە پێگەیشتون کە لە ئیستادا لە پوستەکانی حکومی کار دەکەن و رولی بالایان هەیە.

زرار ناجی





ئەم هەواڵە 2506جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad